دوای ئەمەریكا دوو وڵاتی تر بانگهێشتی زەیدی دەكەن

:: PM:04:44:21/05/2026 ‌
دوای ئەمەریكا، هەریەكە لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بە فەرمی بانگهێشتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن، بۆ ئەوەی سەردانیان بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئایار، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەكە لە نیكۆلۆ فونتانا باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق، دواتر لەگەڵ  دانیال كریبەر باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق كۆبووەوە.

باڵوێزی ئیتاڵیا بانگهێشتی فەرمیی جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیای بە زەیدی دا، كریبەریش بانگهێشتی فریدریش میرتس راوێژكاری ئەڵمانیای بە زەیدی گەیاند و هەردووكیان داوایان لێی كرد سەردانی وڵاتەكەیان بكات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای لە زەیدی كرد سەردانی ئەمەریكا بكات، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشتر لە دیدارێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، لە كارنامەیاندایە سەردانی ئەمەریكا بكەن.


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل