ئەنوەر قەرقاش راوێژكاری دیپلۆماسی سەرۆكی ئیمارات رای گەیاند، ئەگەری رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران نزیكەی 50%یە، دووپاتیشی كردەوە هەر رێككەوتنێكی سیاسی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەگەر بكرێت دەبێت ریشەیی بێت.
ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایار ئەنوەر قەرقاش لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی
رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە دووپاتی دەكاتەوە، هەر رێككەوتنێكی سیاسی لە نێوان ئەمەریكا و ئێران بكرێت ئەوا دەبێت ریشەیی بێت و تەواوی ناسەقامگیری ناوچەكە چارەسەر بكات بۆ ئەوەی دواتر ململانێ روونەدات.
لەگەڵ ئەوەیشدا راوێژكاری سەرۆكی ئیمارات گەشبین نییە و پێیوایە ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتن "نیوە بە نیوەیە" واتە گەیشتن بە رێككەوتن 50%یە.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی پاكستان كە ناوبژیوانی لە نێوان ئەمەریكا و ئێران دەكەن، كۆششەكانیان زیاتر كردووە بۆ ئەوەی ئەم دوو وڵاتە بە رێككەوتن بگەن.