سوپای پاسدارانی ئێران بە تەواوی دەسەڵاتی خۆی بە سەر شاندی دانوستاندنی ئێران بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمەریكا سەپاندووە و دواجار محەمەد قالیبافیان كردەوە سەرۆكی شاندەكە وئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانيش كراوەتە گوتەبێژی شاندەكە.
ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایار كەناڵی حەدەس بڵاوی كردووەتەوە، جارێكی تر محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كراوەتە سەرۆكی شاندی دانوستاندن كە لە پاكستان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكا بەڕێوە دەچێت. یەكەم گەڕی دانوستاندن لە لایەنی ئێرانەوە قالیباف سەرۆكایەتی دەكرد، دواتر كرا بە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران.
جیا لەمەیش ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران كراوەتە گوتەبێژی شاندەكە.
دوێنێش وا بڵاوكرایەوە كە ئەحمەد وەحیدەی فەرماندەی سوپای پاسداران دەسەڵاتی تەواوی بەسەر شاندی گفتوگۆكردن هەیە.