میلیشیاكانی عێراق : یەكخستنی حەشد و سوپا پرۆژەیەكی ئەمەریكییە

:: PM:07:21:22/05/2026 ‌
بزووتنەوەی نوجەبا كە میلیشیایەكی عێراقی سەربە ئێرانە، پرۆژەی یەكخستنی میلیشیاكان و سوپا لەلایەن حكوومەتەوە رەت دەكاتەوە و دەڵێ‌، "پرۆژەیەكی تەواو ئەمەریكییە".

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایار حوسێن سەعیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی جێبەجێكار لە میلیشیای نوجەبا لە لێدوانێكد گوتی، "چەكی مقاوەمە راسپاردەیە و سازیشی لەسەر ناكەین". سەبارەت بەوە یەكخستنی حەشدی شەعبیش لەگەڵ سوپای عێراق سەعیدی دەڵێ‌، "ئەمە پرۆژەیەكی تەواو ئەمەریكیە و رەتی دەكەینەوە".

حكوومەتی عێراق بانگەشەی ئەوە دەكات هێزی میلیشیاكان رێكدەخاتەوە، جا لەگەڵ سوپا بێت یانیش وەزارەتێكی نوێیان بۆ پێكبهێنێ‌. كەچی لە دوو رۆژی رابردوودا سەرچاوەكان ئاشكرایان كرد، ئەمەریكایش بەوە رازی نییە حەشد لەگەڵ سوپا یەكبخرێت، چونكە ئەمە بە پلەبەرزكردنەوەی میلیشیاكان دەزانن، كەچی ئەمەریكا داوای هەڵوەشاندنەوەیان دەكات. 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل