لە شەڕی دوو هۆزی میسان لە باشووری عێراق هەشت كەس بوونە قوربانی و لە شەڕەكەدا چەكی قوڕیس بە كارهاتووە هۆكارەكەیشی ناكۆكییەكی عەشایەری كۆن بووە.
ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایار لە قەزای سەید ئەحمەد رفاعی لە باكوری پارێزگای میسان شەڕ و پێكدادان لە نێوان دوو هۆز دروست بوو تا ئەم ئێوارەیەیش بەردەوامە. هۆكاری شەڕەكە ناكۆكیەكی عەشایەری كۆنە، بەگوێرەی زانیارییەكانی
شەفەق نیوز چەكی قوڕس و مامناوەند لە شەڕەكە بەكارهاتووە.
لە شەڕەكەدا سێ كەس كوژراون و پێنج كەسیش بریندارن، هێزەكانی عێراقیش هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دەدەن.
پارێزگای میسان دەكەوێتە باشووری عێراق و یەكێكە لەو شارانەی بە زۆری تاوان دەناسرێت، چونكە جیا لەوەی باندی مادەی هۆشبەری زۆری تێدایە، میلیشیاكانیش دەسەڵاتیان لە شارەكە هەیە و بەردەوامیش شەڕی عەشایەری لە شارەكە روودەدات و هەندێك هۆزەكان لە دژی یەكتر درۆن و رۆكێت بەكار دەهێنن.