سعوودیە چاوەڕێی دوو ملیۆن حاجییە.. ملیۆنێك و 500 هەزار كەس گەیشتوون

:: PM:01:13:23/05/2026 ‌
سەرەڕای مەترسیی هەڵگیرسانەوەی شەڕ، پرۆسەی حەجكردنی ئەمساڵ بەردەوامیی هەیە، بەپێی ئامارەكان تا ئێستە زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار كەس لە ڕێگەی دەروازە جیاوازەكانەوە گەیشتوونەتە سعوودیە.

بەگوتەی بەرپرسانی سعوودیە، تا ئێستە زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار كەس لە ڕێگەی دەروازە جیاوازەكانەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە و چاوەڕێن بگاتە سەرووی دوو ملیۆن كەس.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی شاندی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستانیش، پێنج هەزار و 120 هاووڵاتیی هەرێم كە پێكهاتوون لە دوو هەزار و 368 ژن و دوو هەزار و 752 پیاو، بە سەلامەتی گەیشتوونەتە شاری مەككە.

ئەم پرۆسەیە لە كاتێكدایە كە وڵاتانی ئەمەریكا، بەریتانیا و ئەڵمانیا هۆشداریی توندی گەشتكردنیان داوەتە هاووڵاتییانیان، بە گوتەی ئەنجومەنی باڵای مسوڵمانان لە ئەڵمانیا و بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامیی وەك ئەندۆنیزیا، 221 هەزار كەسی ناردووە و تەنانەت خودی ئێرانیش 30 هەزار كەسی ناردووە.

نرخی بلیتەكانی فڕۆكە بەهۆی گۆڕینی ڕێڕەوە ئاسمانییەكان و گرانبوونی سووتەمەنی بەرز بووەتەوە، كۆمپانیاكانی دڵنیایی گەشتیش ئامادە نین زیانەكانی كاتی جەنگ بگرنە ئەستۆ.



وشە - سۆران عەزیز