سبەی لە حەسەكە هەڵبژاردنە

:: PM:06:43:23/05/2026 ‌

بڕیارە سبەی یەكشەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی سووریا لە پارێزگای حەسەكە بەڕێوە بچێت، كە خاوەنی 10 كورسییە و بەهۆی دۆخی تەناهی ناوچەكە لەگەڵ هەڵبژاردنی ناوچەكانی تری سووریا نەكرا، گوتەبێژی دەستەی باڵای هەڵبژاردنیش دۆخەكە بە ئەرێنی وەسف دەكات.

نەوار نەجمە گوتەبێژی فەرمیی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە سووریا ئاماژە دەكات كە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای حەسەكە سبەی یەكشەم لە ماوەی یەك رۆژ بەڕێوە دەچێت، تا ئێستە دۆخەكە لەو پارێزگایە كە خاوەنی 10 كورسییە لەسەر بنەمای ئاماری دانیشتووانی 2011، لە پەرلەمانی سووریا زۆر ئەرێنییە.

بەپێی دابەشكردنی كورسییەكانی پارێزگای حەسەكە، ئەو 10 كورسییە بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش كراوە، چوار كورسی بۆ ناوچەی قامیشلۆ و سێ كورسی بۆ بازنەی حەسەكە و دوو كورسی بۆ بازنەی مالیكییە و و كورسییەك بۆ سەری كانی، لەو هەڵبژاردنەی ساڵی رابردوو لە سووریا كرا، بەڵام بەهۆی دۆخی تەناهیی پارێزگای حەسەكە نەكرا.

  دانیشتووانی پارێزگای حەسەكە بریتین لە كورد و عەرەب و سریان، بۆیە بەر لە هەڵبژاردنەكە سازان لەسەر دابەشكردنی كورسییەكان لە نێوان هەرسێ پێكهاتە كراوە، جیا لەو پێنج كورسییەی پەرلەمان كە راستەوخۆ لە لایەن سەرۆكی سووریا لە كۆی 70 كورسییەكەی راستەوخۆ خۆی دیاریان دەكات، فەرید سەعدوون شرۆڤەكاری سیاسی دەڵێت، دۆخی حەسەكە و جۆراوجۆریی پێكهاتەكانی پێویست بە سازان دەكات.

دووپاتی كردەوە، سازان كراوە لەو 10 كورسییە، عەرەب چوار كورسی ببەن، جیا لە كورسییەكی تر لە بازنەی سەری كانی، چوار كوریش بۆ كورد و كورسییەك بۆ سریانەكان، پارێزگای حەسەكە پێنج كورسی تری لە لیستی سەرۆكی سووریا لە كۆی 70 كورسییەكە هەیە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل