سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی ته‌قینی گولـله هاوه‌نێك له نێو بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر له پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین سێ له ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپا به‌وهۆیه‌وه بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ "
شه‌فه‌ق نیوز" گوتی، ڕووداوه‌كه له‌و كاته ڕووی دا كه چه‌كداران تاوه‌رێكی پاسه‌وانی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌یان خاوێن ده‌كرده‌وه و پووش و په‌ڵاشی نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌یان ئاگر تێ به‌رده‌دا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له ئه‌نجامی ته‌قینی گولـله هاوه‌ن 60 ملیمییه‌كه سێ له ئه‌ندامانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون و یه‌كێك له برینداره‌كان دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و پرووشكی ته‌قینه‌وه‌كه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، به په‌له هه‌ر سێ برینداره‌كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی تكریتی فێركاری بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.