پۆلیسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزی و گێره‌شێوینییه‌كان له توركیا دوێنێ یه‌كشه‌م به گازی فرمێسك‌ڕێژ باره‌گه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری توركیای گرت و سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌یشی ناچاركرد كه بچێته ده‌ره‌وه‌ی باره‌گه‌كه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا پارتی گه‌لی كۆماری تاكه پارتی ئۆپۆزسیۆنه له‌و وڵاته و به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌یش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌نگژه‌ی سیاسی له توركیا قووڵتر بووه‌وه.
له كاتێكدا پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌وڵی خستنی كه‌سانی نێو باره‌گه‌كه و كۆنتڕۆڵكردنی ده‌دا، له به‌رانبه‌ردا كه‌سانی نێو باره‌گه‌كه به هاوێشتنی كه‌لوپه‌له‌كان ده‌یانه‌ویست ڕێگری له چوونه ژووره‌وه‌ی پۆلیس بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای گرژی و ئاڵۆزی زۆر، به‌ڵام كۆنتڕۆڵكردنی باره‌گه‌ی ئه‌و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌ی توركیا هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
دادگه‌ی
توركیا ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو بڕیاری به هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئۆزگور ئۆزال سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری له پۆسته‌كه‌ی دا و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی له 2023 به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه، به پشتبه‌ستن به بوونی سه‌رپێچی له ئه‌نجامدانی كۆنگره و ڕێكاره‌كانی و فه‌رمانی به والی ئه‌نكه‌ره كرد، كه سه‌رجه‌م كه‌سانی نێو باره‌گه‌ی ئه‌و حزبه بكاته ده‌ره‌وه.
دادگه‌كه دووباره كه‌مال كلیچدارئۆغلۆی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری دانایه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی 2023ی حزبه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، كلیچدارئۆغلۆ یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 2023 له به‌رانبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆی هه‌ڵبژاردن و له ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رانبه‌ر به ئه‌ردۆغان دۆڕاندی.