وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه یان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ین به ڕێككه‌وتنێكی باش، یان به ڕێگه‌یه‌كی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین، هاوكات دووپاتی كرده‌وه تا ئێسته‌یش ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران زۆر باش و نزیكه.
ئه‌و قسانه‌ی ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان هات و له قسه‌كانی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گوتی، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ده‌رفه‌تێك به دیپلۆماسییه‌ت ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی بگه‌ین به ڕێككه‌وتن، به‌ڵام هیچ جێگره‌وه و بژاره‌كانی دوای نه‌مانی ده‌رفه‌تی گفتوگۆی دیپلۆماسی ئاشكرا نه‌كرد.
زیاتر گوتی، دۆخێكی به‌هێز بۆ چوونه سه‌ر مێزی گفتوگۆ هه‌یه، بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و ئه‌نجامدانی دانوستانی ڕاسته‌قینه و پێوه‌ستكراو به كاتێكی دیاریكراوه، له‌باره‌ی دۆسیه‌كانه‌وه به دۆسیه‌ی به‌رنامی ناوكیه‌وه‌یش، ئومێده‌واین بتوانین ئه‌وه بهێنینه دی.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی
رۆبیۆ گوتی، گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌م دێته دی، دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئیسرائیل مافی به‌رگریكردن له‌خۆی به‌رانبه‌ر به هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌یه.
ڕۆبیۆ به ڕاشكاوی گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه شه‌وی ڕابردوو یان ئه‌مڕۆ هه‌واڵی خۆشمان پێ بگات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن.