میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه هۆكاری دواكه‌وتنی ڕاگه‌یاندنی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به فه‌رمی بۆ قورسی پێوه‌ندیكردن به ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران موجته‌با خامنه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له په‌ناگه‌یه‌كی نهێنی و پڕ له ڕێوشوێنی ته‌ناهی ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.
به‌رپرسانی ئاگه‌داری
ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕی سی بی ئێس نیوز دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه خامنه‌یی به ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه، له په‌ناگه‌یه‌كی نائاشكرایه و ناتوانرێ پێی بگه‌یت، ته‌نیا له ڕێی تۆڕێكی ئاڵۆزی ناوه‌ندگیره‌وه نه‌بێت. ئه‌مه‌یش وایكردووه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوا بكه‌وێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه، كه به‌رپرسانی ئێران كه به‌شداری له دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن ڕووبه‌ڕووی كۆسپ و گرفتی گه‌وره بوونه‌ته‌وه بۆ دروستكردنی پێوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له نێو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران، ئه‌مه وایكردووه كه پێشڤه‌چوونه‌كان له‌سه‌ر خۆ بن.
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا موجته‌با خامنه‌یی له‌سه‌ر هێڵه‌كانی ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنی ئێسته ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئه‌مه یه‌كلایی ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده‌كانی ڕژێمی ئێران ئێسته له په‌ناگه ڕانه‌گه‌یه‌نراو و پارێزراوه‌كان خۆیان حه‌شارداوه و ده‌رناكه‌ون، له ترسی ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل شوێنه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و بیاندۆزنه‌وه و بۆردمانیان بكه‌ن.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه گوتی، دیمه‌نی ئه‌و خۆحهشاردانانهی سه‌ركرده‌كانی ئێران به زنجیره درامایه‌كی كۆمیدی ده‌چێت، چونكه سه‌ركرده‌كانی ئێران له دۆخێكی بێزار و تووڕه و نیگه‌ران ده‌ژین، به‌هۆی ئه‌و كۆتوبه‌ند و ڕێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی بۆ پاراستنیان گیراوه‌ته‌به‌ر.