ئەمڕۆ دووشەم میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە هێزە سەربازییەكانی ئێران درۆنێكی دوژمنیان بە ئاسمانی كەنداو خستووەتە خوارەوە، ئەوەش وەك تەحەدایەك بۆ قسەكانی سەرۆكی ئەمەریكا كە بە بەردەوام دووپات لە لەناوبردنی هێزی دەریاوانیی ئێران و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی تاران دەكاتەوە.
لەوكاتەی
بەرپرسانی ئێران ئاماژە دەكەن كە لە ماوەی ئاگربەستە كاتییەكەی شەڕ لەگەڵ ئەمەریكا، ئەوان نەوەستاون و توانا سەربازییەكانی سوپای ئێران و سوپای پاسدارانیان پەرە پێ داوە، بەتایبەتی لە سایەی راپۆرتەكانی باسی كڕینی چەكی پێشكەوتوو لە چین و رووسیا دەكەن، ئاژانسی "فارس"ی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی كرد كە ئەمڕۆ هێزەكانی ئێران توانیویانە درۆنێكی دۆژمن بە ئاسمانی كەنداو و بە بەكارهێنانی درۆنێكی جۆری "ئارش كمانگیر"ی پێشكەوتوو بخەنە خوارەوە.
زیاتر گوتی، ئەو پرۆسە بە بەكارهێنانی سیستمێكی توانا شاراوە جێبەجێ كراوە، پەیامێكی روونە بۆ ئەمەریكا لەبارەی تواناكانی ئێران بەوەی هیچ جۆرە درۆنێك ناتوانێت ئاسمانی ئێران و كەنداو ببڕێت، خستنەخوارەوەی درۆنەكە دوای چەند سەعاتێك لە دووپاتكردنەوەی لیوا عەلی عەبدوڵاهی فەرماندەی بارەگەی خاتەمولئەنبیا دێت بەوەی وڵاتەكەی سیستمی نوێ و پێشكەوتوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەكان بەگەڕ دەخات.