ئێستە شاندێكی باڵای پاكستان لە چینە و یەكێك لە خاڵە سەرەكییەكانی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی پاكستان و فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە بۆ چین، تاوتوێكردنی شەڕی ئێران و گەیشتنە بە رێككەوتنێك بۆ وەستانی شەڕ و كردنەوەی گەرووی هورمز، پاكستان بە دوای چارەسەركردنی كێشەكانە بە رازیكردنی ئێران بۆ واژووكردنی رێككەوتنێكی سەرەتایی، سەرچاوەكان باسی ئەوە دەكەن ئێران دەیەوێ یۆرانیۆمەكەی بۆ ئێران بگوازێتەوە و چین گەرەنتیی هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئەمەریكا بكات.
بەپێی
سەرچاوەكان، ئێران ئامادەیە بۆ بردنەدەرەوەی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی بۆ دەرەوەی خاكەكەی، بەو مەرجەی بۆ چین بگوازرێتەوە، هاوكات ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی گەرەنتیی لە چین دەدات بەر لە رێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكا، ئێستە شاندێكی باڵای ئێران لە دۆخەی پایەتەختی قەتەرە، كە لە محەمە باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمان و عەباس عێراقچی پێك هاتووە، بڕیاریشە عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان كە لە چینە، ئەوەیش سەردانی دۆحە بكات.
ئێستە شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە چینە و جیا لە تاوتوێكردنی پێوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ پەكین، تاوتوێی رێككەوتنی ئاشتی لە نێوان ئێران و ئەمەریكا و كردنەوەی گەرووی هورمز لەگەڵ بەرپرسانی چین دەكات، ئەمڕۆ شەریف چاوی بە شی جینگبینگ سەرۆكی چین كەوت و بەپێی سەرچاوەكان ئیسلام ئاباد سوورە لەسەر گەرەنتیكردنی چین بۆ هەر رێككەوتنێكی ئێران و ئەمەریكا.
ئاژانسی هەواڵی "شینخوا"ی چینی ئاماژەی كرد كە دیداری شەریف و شی لە دوای دیدارێكی هاوشێوەی لەگەڵ لی چیانگ سەرۆك وەزیرانی چین دێت، بەپێی سەرچاوەكان ئەمڕۆ عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان گەیشتووەتە چین و ئیسلام ئاباد سوورە لەسەر ئەوەی پەكین رۆڵی گەرەنتیكاری بۆ هەر رێككەوتنێكی ئێران و ئەمەریكا هەبێت، ئەوە لەوكاتە مونیر ناوەندگیری راستەوخۆی پاكستانە لە دانوستانەكانی نێوان شاندی ئێران و ئەمەریكا.