سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی بۆ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه له به‌یانی ئه‌مڕۆوه گفتوگۆی چڕ و پڕ له نێوان شاندێكی باڵای ئێران و نوێنه‌ری وڵاتانی ناوه‌ندگیر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه.
شه‌وی ڕابردوو شاندێكی باڵای دانوستانی ئێران كه له محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان و عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه و عه‌بدولناسر هیمه‌تی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی گه‌یشتنه ده‌وحه، تا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتانی ناوه‌ندگیر ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستانی چڕ بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مره‌یكا بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێ، پاره سڕكراوه‌كانی ئێرانه له ده‌ره‌وه، هاوكات یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ ڕێڕه‌وی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ڕێككه‌وتنی كۆتایی بگه‌ن، تاوتوێ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه دانوستان و گفتوگۆكان له نێوان شاندی باڵای ئێران و نوێنه‌رانی قه‌ته‌ر وه‌ك وڵاتی ناوه‌ندگیر له ده‌وحه ئه‌نجام ده‌درێن و لایه‌نی قه‌ته‌ری له هه‌موو گفتوگۆ و پێشهاته‌كان ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه و بۆچوونیان وه‌رده‌گرن و به‌مشێوه‌یه درێژه به گفتوگۆكان ده‌درێت.