سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی ئیسرائیل دووپاتی كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گرووپی حزبوڵای لبنانی له ناوچه جیا جیاكانی ئه‌و وڵاته چڕ ده‌كاته‌وه، به تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌ڕێكی دانوستان له نێوان حكوومه‌تی لبنان و
ئیسرائیل به ناوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه و ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام حزبوڵای لبنانی ئاگربه‌ست ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ست به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئیسرائیل ده‌كاته‌وه.
له ئه‌نجامی شكاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن حزبوڵاوه، ئیسرائیلیش ناچاره وه‌ڵامی هێرشه‌كانی بداته‌وه و ناتوانرێ وا به ئاسانی جه‌نگ به ته‌واوی بوه‌ستێنرێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی دانوستان و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، تاران داوا ده‌كات كه ڕێككه‌وتن لبنانیش بگرێته‌وه و چیتر هێرش نه‌كرێته سه‌ر حزبوڵا.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، شه‌وی ڕابردوو بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، ئێمه له دۆخی جه‌نگداین له‌گه‌ڵ حزبوڵا و هێرش و بۆردمانه‌كانمان زۆر چڕ ده‌كه‌ینه‌وه.