ئیرەم نیوز: پۆستی میلیشیاكانی عێراق لە حكوومەتدا سڕ كراوە

:: AM:09:48:26/05/2026 ‌
ماڵپەڕی ئیرەم نیوزی ئیماراتی ئاشكرای دەكات، ئەو پۆستانەی كە بڕیار بوو لە حكوومەتی نوێی عێراق بە میلیشیاكانی عێراق بدرێت، لە ترسی هەڕەشەكانی ئەمەریكا سڕ كراون یانیش دواخراون، هەندێكیش لە میلیشیاكان خۆیان بڕیاریان داوە لە حكوومەت بەشداریی نەكەن.

ماڵپەڕی ئیرەم نیوز ئاشكرای دەكات، ئەو پۆستانەی لە پشكی میلیشیاكانی عێراق بوون و دەبووایە پێیان بدرێت، سڕ كراون و یانیش دواخراون، ئەمەیش لە ترسی هەڕەشەكانی ئەمەریكا، چونكە ئەمجارە ئەمەریكا تەنیا هەڕەشە لە گرووپ و كەسایەتییەكان ناكات، بەڵكو دووپاتی دەكاتەوە ئەگەر میلیشیاكان بەشداری حكوومەت بكەن، ئەوا پێوەندی لەگەڵ حكوومەت دەپچڕێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئیرەم نیوز، ئێستە هیچ پۆستێك بە میلیشیاكان نادرێت، هەرچەندە ژمارەیەكی زۆر كورسییان لە پەرلەماندا هەیە، هەندێك لە میلیشیاكان خۆیان نایانەوێ‌ بەشدار بن وەك بزووتنەوەی نوجەبا و كەتائیبی حزبوڵای عێراقی. هەندێكی تریش بێدەنگی لە پێدانی پۆستەكانیان دەكەن، لەوانە ئەنساروڵا ئەوفیا كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەیە و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكایەتی دەكات.

سەرەڕای ئەمەیش هێشتا هیچ پۆستێك بە میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەحمەد ئەسەدی نەدراوە، هەرچەندە بەشدارن لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

ئیرەم نیوز باس لەوە دەكات بۆ خۆدووگرتن لە تووڕەیی ئەمەریكا، لەم قۆناغەدا زۆربەی میلیشیاكان نایانەوێ‌ بەشداریی حكوومەت بكەن و دەیانەوێ‌ تەنیا لە بواری سیاسی و تەناهی و پەرلەمانی هەژموونیان هەبێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل