موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێكی بڵاو كردەوە، باس لە هێزی ئێران دەكات بە یەك چەك رووبەڕووی شا و سەدام بووینەوە و دواتریش زەبرمان لە ئیسرائیل و ئەمەریكا دا. هەروەها داوایش لە وڵاتان دەكات رەزامەندیی بە دانانی بنكەی سەربازیی ئەمەریكا نەدەن.
ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئایار،
موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێكی بڵاو كردەوە، لە پەیامەكەیدا باسی ئەوە دەكات كە چەكی ئێران چەكی موقاوەمەیە. ئەو چەكە سیفەتی ئیسلامبوونی كۆماری ئێرانە و هەر بەو چەكە رووبەڕووی رژێمی شا و هێرشەكانی رژێمی سەدام لە شەڕی هەشت ساڵە بوونەوە.
موجتەبا باس لەوەیش دەكات كە ئێستە سوپای ئێران، دەتوانێ زەبر لە ئیسرائیل و ئەمەریكا بدات و موقاوەمەیش لە چەندان وڵاتی وەك عێراق و یەمەن و لبنان و سووریا و فەلەستین بەردەوام بووە.
خامنەیی لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا داوا هاوكاری لە وڵاتان ئیسلامی لە ناوچەكە دەكات، چیتر قەڵغانی بنكەكانی ئەمەریكا نەبن لە ناوچەكە و رەزامەندیی بۆ دامەزراندنی بنكەی سەربازی نەدەن.