سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند، سێ فڕۆكەی ئەمەریكی لە ئاسمانی ئێران بینراوە، یەكێك لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خراوەتەوە خوارەوە و دووەكەی تریش دوای بەرگریی سوپا، ناچار بوون ئاسمانی ئێران جێبهێڵن.
ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئایار،
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "درۆنێكی جەنگی لە جۆری MQ9مان خستە خوارەوە، هەروەها سوپای پاسداران تەقەی لە درۆنێكی جۆری RQ4 كرد لەگەڵ فڕۆكەیەكی جۆری F35 كە سنووریان بەزاندبوو، بەڵام دوای تەقەكردنەكە ناچار بوون خاكی ئێران جێبهێڵن".
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەی سوپای پاسداراندا هاتووە، "هۆشداریی دەدەین ئەمەریكا هیچ پێشێلكارییەكی تری ئاگربەست نەكات، چونكە مافی وەڵامدانەوەی هاوشێوەمان هەیە".