بە تاوانی تێكدان و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، حكوومەتی ئێران راهێنەری وەرزشی و گیراوی سیاسی "غوڵامڕەزا خانی شەكراب" لە سێدارە دا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی تەسمیم، غوڵامڕەزا خانی شەكراب وەرزشكاری پێشووی ئێم ئێم ئەی (MMA)، ڕاهێنەر و ناوبژیوانی نێودەوڵەتییە كە تۆمەتبار كراوە بە "هاوكاریی لەگەڵ ئیسرائیل" و "سەركردایەتیكردنی تۆڕێكی تێكدەرانە".
ئەمە لە كاتێكدایە تا ئێستە هیچ زانیارییەك لەسەر پرۆسەی دادگاییكردن، كات و شوێنی دادگاییكردن، دەستڕاگەیشتنی بە پارێزەری و بەڵگەنامەكانی دۆسیەكە بڵاو نەكراوەتەوە.