كازمی: ئاوەدانیی كوردستان ئەزموونێكە شایانی ئەوەیە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت

:: PM:01:05:26/05/2026 ‌
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشتری عێراق باس لە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێ‌، "كۆمەڵێك دیدارم كرد، بەر لە هەموویان سەرۆك مەسعوود بارزانی". لەبارەی ئاوەدانیی كوردستانیش كازمی دەڵێ‌، "ئەزموونێكە پێویستە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت".

ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئایار، مستەفا كازمی باس لە سەردانە چەند رۆژییەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەكات و بە "بەرهەمدار" وەسفی دەكات، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كۆمەڵێك دیداری لەگەڵ سەركردەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە و بەر لە هەموویان دیداری سەرۆك بارزانی.

كازمی دەڵێ‌، "كۆتاییم بە سەردانە بەرهەمدارەكەم بۆ هەرێمی كوردستان هێنا، كۆمەڵێك دیدارم لەگەڵ سەركردایەتیی كورد ئەنجام دا و بەر لە هەموویان سەرۆك مەسعوود بارزانی". 

دواتریش كازمی دەڵێ‌، "ئەوەی لە گەشەكردن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بینیم، ئەزموونێكە شیاوی ئەوەیە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت".
 




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل