نەتەنیاهۆ: حزبوڵا وردوخاش بكەن

:: PM:02:23:26/05/2026 ‌
ئیسرائیل قۆناغێكی نوێی لە دژی میلیشیای حزبوڵای لبنانی راگەیاند، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش فەرمان بە سوپای وڵاتەكەی دەكات و دەڵێ‌، "حزبوڵا وردوخاش بكەن".

ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئایار، ئیسرائیل قۆناغێكی نوێی لە هێرشەكانی بۆ سەر حزبوڵا راگەیاند كە بریتییە لەوپەڕی بەكارهێنانی هێز لە دژی ئەو میلیشیایە كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیگری دەكرێت، لە چەندان وڵات بە رێكخراوێكی تیرۆریستی و نایاسایی دادەنرێت.

 بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە سوپای وڵاتەكەی كرد لەوم قۆناغە نوێیەدا  حزبوڵا وردوخاش بكەن و لەناوی بەرن. هاوكات حزبوڵایش هێرشەكانی بە درۆن بۆ سەر ئیسرائیل زیاد كردووە. 

بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیای عەرەبی، ئەو هێرشەی ئەمڕۆ ئیسرائیل دەستی پێ كردووە، بە خەستترین دادەنرێت لە دوای ئەو ئاگربەستەی كە لە مانگی نیسانی رابردووەوە راگەیەنراوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل