هاوكات لەگەڵ بەردەوامبوونی پێداگریی تاران لە گەیشتن بە رێككەوتن بۆ وەستانی شەڕ لەگەڵ ئەمەریكا و دەست پێكردنی دانوستان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی، هەوڵەكان بۆ دەست پێنەكردنەوەی شەڕ بەوردەوامە، دۆخی ئابووریی ئێران خراپە و شاندی ئێران لە قەتەر گفتوگۆ لەبارەی پارە بلۆككراوەكان و میكانیزمی كردنەوەی گەرووی هورمز دەكات.
دوێنێ
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران سەردانی دۆحەی پایەتەختی قەتەڕی كرد و ئەمڕۆ ئەو وڵاتەی جێ هێشت، كە لەگەڵ پاكستان رۆڵی ناوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمەریكا دەبینێت، قالیباف لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر باسی پارە بلۆككراوەكانی ئێرانی كردووە و پێشوەچوون لەو بابەتە هەیە، كە یەكێكە لە خاڵە ناكۆكەكانی گەیشتن بە رێككەوتن لەپاڵ میكانیزمی كردنەوەی گەرووی هورمز.
وەك ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی باسی كردووە، لە ماوەی دانوستانەكان و بەپێی ئەوەی لێكگەیشتنی لەسەر كراوە، 24 ملیار دۆلار لە پارەی بلۆككراوی ئێران لە دەرەوە ئازاد دەكرێت، نیوەی ئەو پارە لەگەڵ راگەیاندنی رێككەوتنمی سەرەتایی بەردەست دەبێت، واتە وەك یەكەم قۆناغ، كە بڕی پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە دەرەوە بە 100 بۆ 123 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.