بەپێی بەیاننامەیەكی راوێژكاریەتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەم قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە مۆسكۆ و بە جیا لەگەڵ هەریەك لە عەلی باقری جێگری ئەمینداری گشتنیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ئازاد سەجادخان بەڕێوەبەری گشتی لە دەزگەی هەواڵگریی پاكستان كۆبووەتەوە.
بەپێی
بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكان دووپات لە رێگرتن لە بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و وڵاتانی دراوسێ كراوەتەوە، لەگەڵ بەرپرسە پاكستانییەكەش باسی هاریكاری لە بواری رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سیبرانی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری كراوەتەوە.
كۆبوونوەی ئەعرەجی و بەرپرسانی ئێران و پاكستان لە مۆسكۆی پایەتەختی رووسیا بووە، تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەكانی دۆخی ناوچەكە و رێگەچارەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەركردنی ئاڵۆزییەكان و كۆتاهێنان بە شەڕی ناوچەكە كراوە، ئەعرەجی دووپاتی كردووەتەوە كە دەستووری عێراق رێگە نادات خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بێتە بەكارهێنان، دووپاتی لە پێویستیی دامەزراندنی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی تەناهی لە نێوان تەواوی وڵاتانی ناوچەكە كردەوە، لە كۆبوونەوەكان باسی دوایین پەرەسەندنەكانی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمەریكا كرا، كە پاكستان رۆڵی ناوەندگیری تیادا دەبینێت، دووپات لە گرتنەبەری رێگەچارەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان كرایەوە.