ئێران: هێرشمان كردە سەر بنكەیەكی ئەمەریكا

:: AM:08:36:28/05/2026 ‌
ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری سوپای پاسدارانەوە بڵاوی كردووەتەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئێران هێرشی كردووەتە سەر بنكەیەكی ئاسمانی ئەمەریكا، هاوكات هێرشێكیش كرایە سەر كوێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار ئاژانسی تەسنیم بڵاوی كردووەتەوە، هێزەكانی سوپای پاسداران هێرشیان كردووەتە سەر بنكەیەكی ئاسمانی ئەمەریكی لە ناوچەكە، ئەمەیش لە وەڵامی ئەو هێرشە بووە كە كراوەتە نزیك فڕۆكەخانەی بەندەر عەباس لە ئێران.

سوپای پاسداران شوێنی ئەو بنكەیەی ئەمەریكای ئاشكرا نەكردووە كە هێرش كراوەتە سەر، بەڵام وەزارەتی بەرگریی كوێت لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ‌، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەك هێرش كراوەتە سەر خاكی كوێت و هێزەكانی بەرگری وەڵامیان داوەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی كوێتیش هیچ وردەكارییەكی بڵاو نەكردووەتەوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل