سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ رای گەیاند، ئەفسەرێكی ژنی سوپاكەیان بە پلەی "رەقیب" لە باشووری لبنان و لە نزیكی سنوور كوژراوە، هاوكات دوو سەربازی تریش لەو رووداوە بریندان و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
پێگەی
"شەفەق نیوز" كە رۆشنایی خستووەتە سەر بەیاننامەكەی سوپای ئیسرائیل و تێیدا هاتووە، ئەو رەقیبەی کە كوژراوە و سەربازە بریندارەكان، سەربە لیوای "جفعاتی"ین و یەك لە بریندارەكان برینەكەی زۆر سەختە و ئەوەیتر برینەکەى مامناوەندە.
ئەوە لە كاتێكدایە حزبوڵای لبنانیش بەهەمانشێوە جارجار بە درۆن سوپای ئیسرائیل دەكاتە ئامانج و ئیسرائیلیش ئاماژەی داوە، ئێوارەی دوێنێ درۆنێكی حزبوڵایان لە باشووری لبنان تێكشكاندووە.
چالاكییە سەربازییەكانی ئیسرائیل لە باشووری لبنان لە دژی حزبوڵا چڕتر بووەتەوە، هەر دوێنێ ئیسرائیل رای گەیاند كە چەند پێگەیەكی حزبوڵایان لە شاری سۆر كردووەتە ئامانج.