ئەمەریكا ئامادەكاری بۆ شەڕ دەكات و سزای نوێیش بەسەر ئێران دەسەپێنێت

:: AM:09:29:28/05/2026 ‌
وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر ئێران دەكات و ئامانجەكان دیاری دەكات، هاوكات وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای بەسەر دەستەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز سەپاند كە ئێران ماوەیەكە ئەم دەستەیەی دامەزراندووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار، سەرچاوە ئەمەریكییەكان ئاشكرایان كردووە، وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا "پنتاگۆن" لیستێك ئامادە دەكات بۆ ئەوەی ئامانجەكان دیاری بكات كە لە داهاتوودا هێرشیان دەكرێتە سەر.

هاوكات وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رای گەیاند، سزا بەسەر دەستەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەسەپێنێ‌ كە ماوەی دوو هەفتەیە ئێران دایمەزراندووە.

بەیانیی ئەمڕۆ چەند هێرشێكی سنووردار لەلایەن ئەمەریكا و ئێران ئەنجام دران، ئەمەریكا هێرشی كردە سەر ناوچەیەكی بەندەر عەباس. ئێرانیش رای گەیاند لە وەڵامی ئەو هێرشە، بە درۆن و مووشەك هێرشی كردووەتە بنكەیەكی ئەمەریكا.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل