پنتاگۆن ئامادەكاری دەكات بۆ داگیركردنی كوبا

:: AM:11:21:28/05/2026 ‌
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاو دەبنەوە و ئەو جووڵانەی لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە لە ناوچەكانی دەریای كاریبی دەبینرێت، گومان دەكرێ ئەمەریكا ویستی لە داگیركردنی كوبا هەبێت. گوتەكانی سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی كوباوە توندتر بووە كە ئەو وڵاتە بووەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، لە كاتی كۆبوونەوەی حكوومەتی ئەمەریكا، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گوتی، ئێستە كوبا لەناو گێژاوێكی رژددایە، ئەو وڵاتە شكستخواردووە بە دووریی 90 میل لە كەناراوەكانی ئەمەریكا، بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەمان.

ئەو لێدوانانە لە كاتێكدایە كە هێزی دەریاوانیی ئەمەریكی لە دەیای كاریبی چڕتر بووە، هاوكات كەشتیی فڕۆكەهەڵگری "یو ئێس ئێس نیمیتز" لەم مانگەوە "ئایار" لە ناوچەكە لە ئامادەكاریدایە، هەروەها كەشتیی تری سەربازی یارەوەریی دەكەن و پڕچەك كراون، جیا لە فڕینی فڕۆكە و درۆنەكانی چاودێریی ئەمەریكیی بەردەوام لە ئاسمانی كوبا كە لە مانگی رابردووەوە دەستی پێ كردووە.

راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەدەن، كەشتییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە كە زیاتر لە دوو هەزار و 500 سەربازییان هەڵگرتووە لە ئامادەكاریدان بەتایبەتی لە كەناراوەكانی فرجینیا. ئەویش بەپێی پێگەی "پۆلیتكۆ" كە بڵاوی كردووەتەوە.

مارك كانسیان كە بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا و لێكۆڵەرە لە سەنتەری دیراساتی ستراتیجی و نێودەوڵەتی گوتی، كەشتیی فڕۆكەهەڵگری نیمیتز لە بنچینەوە بۆ ئەوە لەو ناوچەیەیە تا لە چالاكییەكی سەربازیدا لە دژی كوبا بەكار بهێنرێت، بۆیە ئەگەری زۆرە ئەمەریكا لە ناكاودا هێرش بكات و ئەو وڵاتە داگیر بكات.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د