سەدر: دەبێت لە ماوەی یەك هەفتەدا سەرایا هەڵبوەشێتەوە

:: PM:12:23:28/05/2026 ‌
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە راگەیەنراوێكدا كۆمەڵێك بەرپرسی دەستنیشان كردووە بۆ ئەوەی لە ماوەی هەفتەیەكدا، بڕیاری  هەڵوەشاندنەوەی میلیشیای سەرایا سەلام كە سەربە رەوتەكەیە تەواو بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار، موقتەدا سەدر راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا چوار بەرپرسی دەستنیشان كردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەی تەنیا هەفتەیەكدا رێكارەكانی هەڵوەشاندنەوەی سەرایا سەلام جێبەجێ بكەن، بەشە مەدەنییەكەیش لەگەڵ رێكخراوی بونیان مەرسووس تێكەڵ بكەن.

دوێنێ‌ سەدر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكەی دا و هەرزوو بڕیارەكەی لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ستایش كرا، داوا لە میلیشیاكانی تریش كرا هەنگاوی هاوشێوەی سەدر و سەرایا سەلام بنێن.
 





وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل