ئەمەریكا: ئێران بە مووشەكی بالیستی هێرشی كردە سەر كوێت

:: PM:02:17:28/05/2026 ‌
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا رای گەیاند، ئێران بە مووشەكێكی بالیستی و پێنج درۆن هێرشی كردووەتە سەر كوێت و ناوچەیەكی نزیك هورمز، تەواوی هێرشەكە لەلایەن هێزەكانی كوێت و هێزەكانی ئەمەریكا پووچەڵ كراونەتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار، چەند هێرشێك لەلایەن ئەمەریكا و ئێران لە دژی یەكتر ئەنجام دران. فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا "سێنتكۆم" وردەكاریی رووداوەكان بڵاو دەكاتەوە و دەڵێ‌، "ئێران بەمووشەكی بالیستی هێرشی كردە سەر كوێت و لەلایەن هێزەكانی كوێت سەركەوتووانە پووچەڵ كرایەوە، دوای چەند سەعاتێك لەو پێشێكارییە، پێنج درۆنی بە یەك ئاراستە هەڵدا، تەواوی درۆنەكان لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە لە نزیك هورمز پووچەڵ كرانەوە. هێزەكانی ئەمەریكا نەیانهێشت درۆنی سێیەمی لەسەر خاكی ئێران بفڕێت و لە بەندەر عەباس تێكیانشكاند.

سوپای پاسدارانی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ رای گەیاند، لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر بەندەر عەباس، هێرشێكی بۆ سەر بنكەیەكی ئەمەریكا لە ناوچەكە ئەنجام داوە. سوپای پاسداران ناوی بنكەكەی ئاشكرا نەكرد، بەڵام دواتر كوێت ئاشكرای كرد لەلایەن ئێرانەوە هێرشی كراوەتە سەر.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل