ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایاری 2026، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا سەپاندنی سزای بەسەر دوو کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێراندا ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو سزایانە قەدەغەکردنی نیشتنەوە و تێکردنی سووتەمەنی، هەروەها قەدەغەکردنی فرۆشتنی بلیت لە دەرەوەی وڵات دەگرێتەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بڕیاری داوە سزاش بەسەر "دەستەی گەرووی هورمزی ئێرانی"دا بسەپێنێت، هۆشداریشی داوەتە کۆمپانیاکان کە هیچ پارەیەک نەدەنە ئێرانییەکان بۆ تێپەڕین لە گەرووی هورمز، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو گرژییانەی لە نێوان واشنتن و تاران لە ناوچەکەدا هەن.