هێزەکانی ئەمەریکا پێنج درۆنی ئێرانییان تێکشکاند

:: PM:04:39:28/05/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایاری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێزەکانیان پێنج درۆنی هێرشبەریان تێکشکاندووە کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدرابوون، هەروەها ڕێگرییان لە هەڵدانی درۆنی شەشەم کردووە لە بنکەیەکی کۆنترۆڵی زەوی لە شاری بەندەر عەباسی ئێرانی.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ڕای گەیاندووە، هێزەکانی ئەمەریکا پێنج درۆنی هێرشبەریان تێکشکاندووە کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوون، هاوکات ڕێگری کراوە لە هەڵدانی درۆنی شەشەم لە بنکەیەکی کۆنترۆڵی زەوی لە بەندەر عەباس.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن، هێزەکانی ئەمەریکاش جاروبار ڕووبەڕووی هێرش و هەوڵی بەئامانجگرتن دەبنەوە لە ڕێی درۆن و مووشەکەوە، کە لەلایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی بڵاوەپێکراو لە ناوچەکەدا بەرپەرچ دەدرێنەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود