ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایاری 2026، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاند کە ڕۆژانە قسە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دەکات، بەمەبەستی کۆتایهێنان بە هەڕەشەی ئێران لە ناوچەکە، دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە ئەو ئەرکە کۆتایی پێ بهێنرێت.
نەتەنیاهۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، هێزەکانی ئیسرائیل کۆنترۆڵی 60%ی کەرتی غەزەیان کردووە، ڕێنوێنیی ئەوەشی داوە کە کۆنترۆڵکردنەکە فراوان بکرێت و بگاتە 70%، ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ڕێژەیە شایەنی زیادکردنە. هەروەها دووپاتی کردەوە کە بەپێی پێویست، لە گشت گۆڕەپانەکان و لە هەموو شوێنێک لە کارەکانیان بەردەوام دەبن.