ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی ئیسرائیل ده‌ستی به گوشار خستنه سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه، تا له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ ئێران، ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی حزبوڵای لبنانی به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێ ئازادی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی له نێو لبنان بخاته نێو ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران، تا له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی حزبوڵا بۆ سه‌ر ئیسرائیل، دووباره سوپای ئه‌و وڵاته بتوانن به ئازادانه هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر لبنان.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ته‌له‌ئبیب به چڕی ده‌یه‌وێ ئه‌و خاڵه له ڕێككه‌وتنه‌كه جێگیر بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گوشاری زۆری له ڕێی لۆبی خۆیه‌وه له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، گوشاره‌كانی ئیسرائیل و ئه‌و داوایه‌ی بووه‌ته كۆسپێكی تری به‌رده‌م دانوستانه‌كان و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، چونكه تاران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاشتی لبنانیش بگرێته‌وه و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵا له‌و وڵاته ده‌بێ كۆتاییان بێت، به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێ واشنتن دژی ئه‌و خاڵه بوه‌ستێته‌وه.