رێوڕەسمی دانانی مار پۆڵس نۆنا وەك سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان بەڕێوەچوو

:: PM:12:51:29/05/2026 ‌

بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە قەشە و سەرۆكی كەنیسەی كاسۆلیكی، رێوڕەسمی دانانی مار پۆڵس نۆنا وەك سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە بەغدا بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ هەینی29ی ئایار، رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی مار پۆڵس نۆنا وەك سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە بەغدا بەڕێوەچوو، ناوبراو لە شوێنی  پاتریاركی پێشوو، مار لویس ڕافائیلی یەكەم ساكۆ. دەسبەكاربوو.

رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی كەسایەتییە ئایینی و فەرمییەكان بەڕێوەچوو، كە پاتریاركی نوێ ئەركە كەنیسییەكانی خۆی لە ئەستۆگرت بۆ سەركردایەتیكردنی كەنیسەی كلدانەكان لە عێراق و جیهان.

لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەك لە قەشە و سەرۆكی كەنیسەی كاسۆلیكی بەشداربوون، شاندی قەشەكانی ئوسترالیاش لەو مەراسیمەدا هەبوون، چونكە مار پۆڵس نۆنا ماوەیەك لە كەنیسەكانی ئەو وڵاتە بووە.

هەروەها شاندی كریستیانەكانی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەو رێوڕەسمەكەدا بەشدار بوون، بەتایبەت كریستیانەكانی نەینەوا، بەوپێیەی سەرۆكی نوێی كەنیسەكە خەڵكی ئەو پارێزگایەیە.

"پێگەی پاتریاركی كەنیسەی كلدان بە یەكێك لە دیارترین پۆستە ئاینییە مەسیحییەكان دادەنرێت لە عێراقدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵە ڕۆحی و كۆمەڵایەتییەی كەنیسەی كلدان چ لە ناوخۆی وڵات و چ لە دەرەوەی وڵات دەیگێڕێت.

مار پۆڵس نۆنا، لە یەكی تشرینی دووەمی 1967 لە شارەدێی ئەلقۆشی پارێزگای نەینەوا لەدایكبووە، دكتۆرای لە زانستی لاهوت هەیە، شوێنی لویس ساكۆ دەگرێتەوە.





وشە - سۆران عەزیز