میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران نادات، تا دڵنیا نه‌بێته‌وه له‌وه‌ی كه موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه.
تۆڕی سی ئێن ئێن له زاری
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه، كه تره‌مپ له گفتوگۆ تایبه‌ته‌كانی ئه‌وه‌ی به ڕوونی خستووه‌ته ڕوو، تا موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕه‌زامه‌ندی و بڕیار له‌سه‌ر یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران نه‌دات، ئه‌و ئاماده نییه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاداشته‌كه بدات.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو سه‌عات له كۆبوونه‌وه بوون، بۆ گه‌یشتنه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام به ئه‌نجام و بڕیارێكی هاوبه‌ش و باش نه‌گه‌یشتن.
ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئێران نزیكن له ڕێككه‌وتنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش چه‌ند پرسێك ماون و جێی گفتوگۆ و مشتومڕن، له نێویاندا دۆسیه‌ی ئازادكردنی پاره سڕكراوه‌كانی ئێران له بانكه‌كانی دنیاوه.
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌رپرسانی واشنتن و تاران دووپات له نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و پێداچوونه‌وه به تێكستی داڕشتنی كۆتایی یاداشتێكی لێكگه‌یشتن ده‌كه‌ن، كه ده‌بێته بنه‌مای گفتوگۆ و دانوستانه‌كان، به‌ڵام تا ئێسته به فه‌رمی هیچ شتێك بوونی نییه و ناكۆییه‌كان به فه‌رمی كۆتاییان نه‌هاتووه.