ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵی، تەواوبوونی سەرجەم ڕێكارە تەكنیكییەكانی تایبەت بە مەلەفی دامەزراندنی ڕاگەیاند، لە هەمانكاتدا ڕاگرتنی ڕاگەیاندنی دامەزراندنەكان و فۆرمی پێشكەشكردنی بەستەوە بە سێ تەوەرەی سەرەكییەوە.
فازڵ عەبدولزەهرە غەڕاوی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەڵی فیدڕاڵی ڕای گەیاند، ڕاگرتنی دامەزراندنە نوێیەكان و فۆرمی پێشكەشكردنی ئەلیكترۆنی بە چەند هۆكارێكەوە بەستراوەتەوە و تەنیا لەسەر لایەنی تەكنیكی ناوەستێت.
زیاتر گوتی، دامەزراندن لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بەستراوەتەوە بە سێ تەوەرەی سەرەكی، یەكەمیان فەراهەمكردن و هێنانەكایەی پلەی وەزیفی، دووەمیان دابینكردنی تەرخانكراوی دارایی پێویست، كە ئەمەش بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە بودجەی ساڵی 2026 و ئەو پلە وزیفییە و تەرخانكراوە داراییانەی تێیدا دەبێت، سێیەمیشیان پێویستیی وەزارەت و لایەنە حكوزمییەكانە بە پسپۆڕییە داواكراوەكان بەپێی پلان و میلاكی فەرمانبەری خۆیان داواكاری پێكەش بكەن.
باسی لەوەشكرد، ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵی لە ڕووی تەكنیكییەوە سەرجەم ڕێكارەكانی پەیوەست بە مەلەفەكانی دامەزراندن، میكانیزمەكانی پێشكەشكردن و فۆرمی دامەزراندنی تەواو كردووە، بەڵام ئەنجوومەنەكە هێشتا چاوەڕوانی پەسندكردنی بودجەی ساڵی 2026 دەكات بۆ ئەوەی بزانرێت چی تێدایە لە تەرخانكراوی دارایی و پلەی وەزیفی نوێ، تا بە مەبەستی دەستپێكردنی ڕێكارە تەكنیكییە تایبەتەكان بە مەلەفی دامەزراندن كارەكانی پێ بكرێت.
دەشڵێت، ئەنجوومەنەكە پەرۆشی ئەوەیە تا سەرجەم ڕۆڵە دەرچووەكانی و بەپێی بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانی و پیشەیی لە بەڕێوەبردنی مەلەفی دامەزراندندا كار بكەن، بە پشتبەستن بە بنەماكانی شەفافیەت، دەستپاكی، دادپەروەری و یەكسانی لە سەرجەم ڕێكارەكانی پێشكەشكردن و دابەشكردندا، بە شێوەیەك كە دەستەبەركردنی دەرفەتی یەكسان بۆ هەمووان مسۆگەر بكات.