تەقینەوەیەك لە باشووری ئێران رووی دا

:: PM:02:12:31/05/2026 ‌
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی كردەوە، لە دوورگەی قشم دەنگی تەقینەوەیەك بیستراوە، بەڵام تا ئێستە هۆكارەكەی نەزانراوە.

ئاژانسی میهر بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەم 31ی ئایار، دەنگی تەقینەوەیەك لە ناوچەی قشم لە باشووری ئێران رووی داوە. 

بەگوێرەی هەواڵەكەی میهر، دانیشتووانی دوورگەكە گوێبیستی دەنگی لەناكاوی تەقینەوەیەك بوون، بەڵام هێشتا هۆكارەكەی دیار نییە.

هەروەها هیچ لایەنێكی فەرمی سەربازی و تەناهی سەرنجی خۆی لەسەر رووداوەكە نەداوە.

لە رۆژی پێنجشەمی رابردووەوە و چەندان جار ئێران و ئەمەریكا لە ناوچەی هورمز هێرشیان كردووەتە سەر یەكتر، لە وەڵامی یەكێك لە هێرشەكانیش ئێران هێرشی كردە سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمەریكا لە كوێت.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل