ئەمڕۆ یەكشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە تۆم باراك باڵوێزی ئەمەریكا لە توركیا و نێردراوی ماوە كۆتاهاتووی بۆ سووریا وەك نێردراوی تایبەت بۆ عێراق و سووریا دیاری كردووە، دووپاتی كردەوە كە ئەو بە پاڵپشتییەكی تەواو لە لایەن وەزارەتی دەرەوە لە كارەكانی بەردەوام دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پۆستێك لە لاپەڕی خۆی لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، تۆم بارام لە ئەركەكەی وەك باڵوێزی ئەمەریكا لە توركیا و نێردراوی تایبەت بۆ عێراق و سووریا بە پاڵپشتییەكی تەواوی وەزارەتی دەرەوە بەردەوام دەبێت.
روونی كردەوە، ئەوە هەنگاوە لە چوارچێوەی پتەوكردنی هاریكاریی ستراتیجی لەگەڵ هەردوو حكوومەتی عێراق و سووریا و بەردەوامیدان بە گەشەسەندنی پێوەندییەكان لەگەڵیاندا دێت، ترەمپ رێزی بۆ كارەكانی باراك و ئامادەیی بەردەوامی بۆ خزمەتكردنی ئەمەریكا دەربڕی.
دوێنێ شەموو ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە باراك لە بینینی رۆڵێكی باڵا لە دۆسیەكانی سووریا و عێراق لە ماوەی ئیدارەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دەبێت، سەرەڕای كۆتاهاتنی ئەركەكەی وەك نێردراوی تایبەت بۆ سووریا.