فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكا "سێنتكۆم" به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، كه بۆردمانی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی باشووری ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی
سێنتكۆم هاتووه، كه بۆردمانه‌كان بنكه‌ی ڕادار و سه‌ركردایه‌تیكردن و فه‌رمانكردن به درۆنه‌كان له ناوچه‌ی گوروك و دوورگه‌ی قه‌شم ئێرانیان به ئامانج گرتبوو.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه بۆردمانه‌كه وه‌ڵامی كرده دوژمنكارییه‌كانی ئێران بوو، كه بووه هۆی خستنه خواره‌وه‌ی درۆنێكی ئه‌مه‌ریكی له جۆری ئێم كیو 1، كه له ئاسمانی سنووری ئاوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌فڕی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ردوولا به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ بۆردمانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و تا ئێسته‌یش ئه‌و بۆردمانانه به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئامانج لێی تێكشكاندنی درۆنه‌كانی ئێرانه له نزیك گه‌رووی هورمز.