فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای په‌راوێزخستنی هۆشدارییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو، هێزه‌كانیان ژووری بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كی نه‌وتیان بۆردمان كردووه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی كورتی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" هاتووه، كه دوای 24 سه‌عات له پێدانی ئاگه‌داری و هۆشداری به كه‌شتییه‌كی نه‌وتی كه ئامانجی بوو به‌ره‌و دوورگه‌ی خارگی ئێران بڕوات، دواجار هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناچار بوون ژووری بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كه بۆردمان بكه‌ن و بیوه‌ستێنن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێكه گرژییه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵات ورده ورده به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن، دوای ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه په‌یامگۆڕینه‌وه له نێوان واشنتن و تاران له‌باره‌ی دانوستان و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن وه‌ستاوه.
ئه‌مه‌ریكا گوشار و گه‌مارۆكانی بۆ سه‌ر ئێران له ڕێی ده‌ریاوه زۆر توند و چڕ كردووه و ڕێگری له هه‌ر هه‌وڵێكی گه‌یشتن به به‌نده‌ره‌كانی ئێران ده‌دات و ئامانج له‌وه‌یش توندتر كردنی سزا و گه‌مارۆدانی ئابووری و بازرگانی ده‌ریایی ئێرانه، تا ئه‌و وڵاته ناچار به سازشكردنی گه‌وره بكات.