میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مره‌یكا داوای له تاران كردووه، كه سازشكردنی له به‌رنامه‌ی ناوكی وڵاته‌كه‌ی به نووسین بێ و به‌شێك بێ له ڕێككه‌وتن یان یاداشتی سه‌ره‌تایی بۆ وه‌ستانی جه‌نگ، تا له‌و ڕێیه‌وه به‌سته‌ڵه‌كه‌ی نێوان واشنتن و تاران كۆتایی پێ بهێنرێ و هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن.
تۆڕی ئه‌ی بی سی نیوزی
ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه دانوستانكارانی ئێران پێشتر گه‌ره‌نتی زاره‌كیان داوه كه ڕژێم دواجار به مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران ڕازی ده‌بێت، به‌ڵام تره‌مپ ته‌نیا به‌وه‌نده ناوه‌ستێ و ئێسته ده‌یه‌وێ كه ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ی ئێران نابێ به زاره‌كی بێ و بگره به نووسراو و له یاداشتی لێكگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات بێت.
ئه‌و مه‌رجه‌ی تره‌مپ بۆ ئێران، جۆرێك له پاشه‌كشه‌ی له هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن دروست كردووه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێسته په‌یامگۆڕینه‌وه له نێوان واشنتن و تاران وه‌ستاوه و دوو ڕۆژیشه هه‌ردوولا له كه‌نداو بۆردمانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و گرژییه‌كان ڕوویان له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش گوتی، كه ئێرانییه‌كان حه‌ز به گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ن و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ین به ڕێككه‌وتن، تاران تا ئێسته ئه‌و گه‌شبینییه‌ی ده‌رنه‌بڕیووه و ماوه ماوه‌یش ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران نزیك ده‌كاته‌وه و دواتر دۆخه‌كه به‌مجۆره ده‌رناچێت.