ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كوێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، كه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ستاندووه و ئه‌وانه‌یشی به‌رنامه‌یان بۆ دانرا بوو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی تر ده‌گوێزرێنه‌وه و تا كاتێكی نادیاریش ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كوێت ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی هێرشی ئێران له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م زیان به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێت گه‌یشت.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری گشتی سوپای كوێت ئاشكرای كرد، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه به‌رپه‌رچی هێرشی مووشه‌كی و درۆنی دوژمن له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
ئاانسی فه‌رمی هه‌واڵی
كوێت بڵاوی كرده‌وه، كه هێرشه‌كه‌ی ئێران فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێتی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كرده ئامانج به‌وهۆیه‌وه برینداربوون و زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و بۆ سه‌لامه‌تی گه‌شته مه‌ده‌نییه‌كانیش، سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتانه‌ی كه پلانیان بۆ دانرابوو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی جێگره‌وه ده‌گوازرێنه‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێت تا كاتێكی نادیار ده‌وه‌ستێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه‌ی ئێران زیانی مادی زۆری به‌ر به‌شی "تی 1"ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوێت گه‌یاندووه، كه شوێنی چاوه‌ڕوانی گه‌شتیارانه، هه‌روه‌ها برینداربوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه وه‌ستێنراون.