ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە ناوی حزبوڵای لبنانی داوا دەكات ئیسرائیل هێزەكانی بۆ ئەو شوێنانە بكێشێتەوە كە بەر لە جەنگ تێیدا بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەم چواری حوزەیران،
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەڵێ، "داوای سەرەكی لە لبنان ئەوەیە، ئیسرائیل بۆ ئەو شوێنانە بكشێتەوە كە بەر لە جەنگی ئەمەریكا و ئێران تێیدا بوو".
لە بەشێكی تری پەیامەكەیشی دەڵێ، "پشتیوانیی مقاوەمە لە لبنان ئەركی هەموو مسوڵمانێكە".
لە چەند رۆژی رابردوودا ئیسرائیل بە چڕی ئۆپراسیۆنەكانی لە لبنان ئەنجام دا و چەندان ناوچەی گرنگی گرت، دواتر بە چاودێریی ئەمەریكا لەگەڵ لبنان رێككەوتووە. ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی، "ئەوەی لە لبنان دەستمان كەوتووە لە 50 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە".