پرسەنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە

:: PM:06:49:04/06/2026 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆك بارزانی بەهۆی كۆچی دوایی ئایەتوڵا شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز، یەكێك لە مەرجەعە باڵاكانی ئاینی و زانستی لە عێراق و دنیای ئیسلامی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.

سەرۆك بارزانی لە پرسەنامەیەكدا ئەوپەڕی خەمباری خۆی بۆ ئەو كۆستە گەورەیە دەربڕی و گوتی، بەوپەڕی خەمبارییەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئایەتوڵا شێخ محەمەد ئیسحاق فەیاز یەكێك لە مەرجەعە باڵاكانی ئاینی و زانستی لە عێراق و دنیای ئیسلامیمان پێ گەیشت.

بەو هۆیەوە سەرەخۆشی لە مەقامی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی و ماڵباتی بەڕێزی كۆچكردوو و حەوزەی زانستی و تەواوی دۆست و وەدووكەوتووانی دەكەین، داوای لە خوای گەورە دەكەین بیخاتە ژێر رەحمەتی خۆی و شوێنی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل