دوای ئەوەی لە 14ی ئایاری رابردوو كابینەی حكوومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ناتەواوی متمانەی پێ درا، هێشتا ژمارەیەك وەزارەتی گرنگ بە بەتاڵی ماونەتەوە، ئێستە پەرلەمانی عێراق لە پشووە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەوڵی سازكردنی دانیشتنێكی پەرلەمان بۆ تەواوكردنی كابینەی حكوومەت دەدات.
ئیپتیسام هیلالی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ئاماژە دەكات، جموجۆڵێكی سیاسی لە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەیە بۆ سازكردنی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمان بە مەبەستی دەنگدان و تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و پركردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەكان.
زیاتر گوتی، لە دوایین كۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی كە بە ئامادەبوونی زەیدی هاتە سازكردن، بەشداران دووپاتیان لە تەواوكردنی دەنگدان بە وەزارەتە بەتاڵەكان لە ماوەی داهاتوو كردەوە، ئاماژەی كرد جموجۆڵ و بانگەشە بۆ سازكردنی دانیشتنێكی پەرلەمان لە هەفتەی داهاتوو هەیە بۆ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر كابینەی حكوومەت.