فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا "سێنتكۆم" هەواڵێكی ئێران سەبارەت بە هێرشی مووشەكی بۆ سەر كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێ، "هێزەكانی ئێران هیچ هێرشێكیان نەكردووە و ئەگەر وا بكەن ئەوا پێشێلی ئاگربەست دەكەن".
ئەمڕۆ هەینی پێنجی حوزەیران
سێنتكۆم لە پەیامێكی كورتدا بانگەشەیەكی ئێران رەت دەكاتەوە و دەڵێ، "ئێران بانگەشەی ئەوە دەكات تەقەی هۆشداری كردووە بۆ كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا لە كەنداوی عومان، ئەمەیش كەشتییە ئەمەریكییەكانی ناچار كردووە بەرەو زەریای هیندی پاشكەشە بكەن، ئەمە هەڵەیە".
بە گوتەی سێنتكۆم راستییەكە ئەوەیە، "هێزەكانی ئێران هێرشیان نەكردووە و هیچ تەقەیەكیان بە ڕووی كەشتیە جەنگییەكانی ئەمەریكا نەكردووە، ئەگەر ئەمە بكات ئەوا پێشێلكارییەكی زەقی ئاگربەستە" فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا دووپاتیشی دەكاتەوە ئابڵوقەی دەریایی سەر ئێران بەردەوامە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاژانسی
میهری ئێرانی بڵاوی كردەوە هێزەكانی ئێران بە مووشەك و درۆن هێرشیان كردووەتە سەر كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا، مەبەست هۆشداریی بووە بۆ ئەوەی لە كەشتییە بازرگانییەكان نزیك نەبنەوە.