گوتەبێژی حكوومەتی عێراق: مانگی ئەیلوول هیچ هێزێكی هاوپەیمانان لە عێراق نامێنێ‌

:: PM:10:20:05/06/2026 ‌
حەیدەر عەبوودی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رای گەیاند، لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو هیچ هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق نامێنێ‌.

ئەمڕۆ هەینی پێنجی حوزەیران حەیدەر عەبوودی لێدوانی بۆ كەناڵە فەرمییەكانی حكوومەتی عێراق داوە و دەڵێ‌، "لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو هیچ هێزێكی هاوپەیمانان لە عێراق نامێنێ‌ و بە تەواوی كۆتایی دێت". 

سەبارەت بە چەككردنی میلیشیاكانی عێراقیش گوتەبێژی حكوومەتی عێراق دەڵێ‌، "ئەو لایەنانەی چەك دادەنێن بەرژوەندییەكی بەهێزیان رەچاو كردووە، گرنگی چەكدانانەكەیش ئەوەیە چەك لەژێر كۆنتڕۆكردنی هیچ فەرمانێكی سیاسی نەبێت.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە هاوینی 2014 پێكهات، بۆ ئەوەی بەرەنگاری رێكخراوی تیرۆریستی داعش ببێتەوە لە عێراق و سووریا.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل