فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "سێنتكۆم" ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شه‌وی ڕابردوو به‌رپه‌رچی چه‌ندان مووشه‌كی بالیستیك و درۆنی ئێرانیان داوه‌ته‌وه كه به ئاراسته‌ی گه‌رووی هورمز و وڵاتانی كه‌نداو ڕه‌وانه كراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی
سێنتكۆم هاتووه، شه‌وی ڕابردوو ئێران حه‌وت مووشه‌كی بالیستیكی ئاراسته‌ی كوێت و به‌حرێن كردووه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش دواتر توانیویانه چوار درۆنی ئێرانی بخه‌نه خواره‌وه كه ئاراسته‌ی گه‌رووی هورمز كرا بوون و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له ناوچه‌كه دروست كردبوو.
له‌باره‌ی پێكانی ئامانجی هێرشه‌كانی ئێران فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌یكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له كۆی حه‌وت مووشه‌كی بالیستیكی ئاراسته‌كراو، شه‌ش دانه‌یان خرانه خواره‌وه و حه‌وته‌میشیان ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكاوه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه گرژی و پێكدادانی پچڕ پچڕ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ردوولا ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاندووه و خه‌ریكی گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام تا ئێسته ئومێدی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن زۆر نزیك نییه و گرژییه‌كانیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامیان هه‌یه.