سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه دواجار ئێران ناچار ده‌بێ له‌گه‌ڵمان بگاته ڕێككه‌وتن، بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێران كه‌لـله‌ڕه‌قن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه سازشی خێرامان بۆ بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له پرۆگرامی "میت زه پرێس" له كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوزی ئه‌مه‌ریكی گوتی، سه‌ركرده‌كانی ئێران به‌هێزن و شانازی به‌خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆان دواجار له به‌رده‌م یه‌ك بژاره ده‌بیننه‌وه، كه ئه‌ویش گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
زیاتر گوتی، هیچ بژاره‌یه‌كی تریان جیا له ڕێككه‌وتن نییه و ئه‌مه‌یش تۆزێك كاتی پێویسته.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانمان زیانی گه‌وره و فره‌وانین به تواناكانی ئێران گه‌یاندووه و كارگه‌كانی دروستكردنی درۆن و مووشه‌ك و سه‌كۆی هه‌ڵدانیان به ته‌واوی وێران كراون. به‌ڵام ئێران تا ئێسته‌یش به‌شێك له جبه‌خانه‌كه‌ی خۆی ده‌پارێزی و له ده‌ستی ه‌داوه، ئه‌وه‌یشی كه ماویه‌تی ده‌گاته 21 تا 22% جبه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته.
دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی درێژی ماوه‌ی ململانێ و دانوستانه‌كان و نه‌گه‌یشتنه به ده‌رئه‌نجامێك بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ گوتی، چاره‌سه‌ركردنی ململانێی له‌و جۆره به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانێكی ده‌وێت، نه‌ك ته‌نیا مانگێك.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه جه‌نگ و گرژی و دانوستانه‌كان چوار مانگیان به‌سه‌ر تێپه‌ڕ ده‌بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو مانگه به ته‌نیا ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نراوه و گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ و دواتریش ناڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات بوونی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ئه‌رێنی به كرده‌یی بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن به‌دی ناكرێت و ناكۆكییه‌كان قووڵن و به ئاسانی ناتوانرێ یه‌كلایی بكرێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لا له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانیان سوورن.