سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو درۆنێك كه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی نه‌ناسراوه له ئاسمانی پاڵاوگه‌ی بێجی سه‌ر به پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین خراوه‌ته خواره‌وه و تا ئێسته‌یش زیانه‌كان و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی نازانرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ "
شه‌فه‌ق نیوز" بڵاوی كرده‌وه، كه له‌و كاته‌ی درۆنه‌كه گه‌یشتووه‌ته ده‌وروبه‌ری پاڵاوگه‌ی بێجی، سوپای عێراق به ڕه‌شاشی عه‌یار 23 ملیم ته‌قه‌یان لێ كردووه و خستوویانه‌ته خواره‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، هه‌ڵمه‌تی به‌ردانه‌وه‌ی درۆنه‌كه له‌میانه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دڵنیایی پاراستنی دامه‌زراوه گرنگ و ستراتیجیه‌كانی وڵات دێت، له‌باره‌ی زیانه‌كان و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانه‌كه‌یشی سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه تا ئێسته نازانرێ له كوێوه هه‌ڵدراوه و له ئه‌نجای ته‌قه لێ كردن و خستنه‌خواره‌وه‌یشی یار نییه كه زیانی گیانی و ماددی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.
له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، عێراق بووه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێكان و له 40 ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌نگ نزیكه‌ی 900 مووشه‌ك و درۆن ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كران، هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش به چڕی بۆردمانی بنكه و باره‌گه‌كانی میلیشیاكانی ئێرانیان له عێراق كرد.
هه‌رچه‌نده ئێسته دۆخی عێراق ئاسایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به دوور نییه له‌وه‌ی ببێته‌وه گۆڕپانی جه‌نگ و ململانێكان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ململانێی واشنتن و تاران له‌سه‌ر به‌غدا ئێسته له چه‌سپاندنی شوێنپێ و پێگه‌یه له حكوومه‌تی نوێی عێراق.